کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکرات لە نزیک کۆیە

هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکرات لە نزیک کۆیە 1

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەمە، هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی «زەویەسپی»ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە ئەنجام دراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی ئەم هێرشەدا ماڵێکی مەدەنی کە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبی تێیدا نیشتەجێ بوون، کراوەتە ئامانج. شایانی باسە کە تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە قوربانیان یان ئاستی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە بە درۆن ئەنجام دراوە. شایانی باسە کە  لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بە هێرشی ئاسمانی کراونەتە ئامانج.