ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە چەند هێرش کراوەتە سەر بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستان.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، نیوەڕۆی هەینی ٢٢ی ڕەشەمە سپای پاسداران بە دوو دڕۆن هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دۆڵی ئاکۆیان. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا کەمپی ئازادی، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات، بە چوار مووشەک و چەند دڕۆن کراوەتە ئامانج بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە زیانەکانی ئەم هێرشانە زانیارییەک بە دەستمان نەگەیشتووە. هاوکات، لە هێرشێکی دیکەدا مەقەڕی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی باشیک لە نزیک هەولێر بە دڕۆن کرایە ئامانج و بەپێی بەیاننامەی ئەو سازمانە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بە ناوەکانی فەخرەدین مورادی و ئیقباڵ ساڵحپوور گیانیاتن بەختکردووە و چوار پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
