شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، به سێ درۆن هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و درۆنه‌كان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه تێكشكێندران.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باشووری كوردستان، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌وڵێر خراوه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه. هاوكات به دوو درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك و هه‌ر دوو درۆنه‌كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی گه‌رمیان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.