ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٥ی خاکەلێوە بە درۆن هێرش کرایە سەر شارەکانی هەولێر، کۆیە و سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکان، لەم ڕۆژەدا بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر شاری کۆیە و سەرجەم درۆنەکان تەقیونەتەوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە. هەر لەم رۆژەدا، درۆنێک لە نزیک پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی ناوەندی شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە. هەروەها نزیکەی کاتژمێر ٦ی ئێوارەش، دوو درۆن لە ئاسمانی شاری هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران. شایانی باسه لەدوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە.
