به پێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەیەک له هێزهكانی داعش هێرشیان کردووهته سەر گوندێکی نزیک خانەقین و بەهۆیەوە دو کەس گیانیان لەدەستداوه و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای دیالە ڕایگهیاندووه، له ئهنجامی ئهم هێرشه كه كراوهته سەر ژمارەیەک هاووڵاتی و هێزی ئەمنی لە گوندی بەهاری تازە، ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون. ناوبراو ڕاشیگهیاندووه كه لەکاتی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دو کەس گیانیان لە دەستداوە و ژماری بریندارەکانیش گەیشتوەتە ١٢ کەس.