كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی عێراق ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز ڕایانگه‌یاند كه له ئه‌نجامی بۆسه‌ی هێزه‌كانی داعش له باكووری شاری ته‌كریت، ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، سێ كه‌س له قوربانییانی ئه‌م هێرشه كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستێكی عێراقی، هێزه‌كانی داعش سه‌ره‌تا بۆمبێكیان له ڕێگه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ته‌قاندووه‌ته‌وه و دواتر به‌دوای ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی ڕووداوه‌كه، ئه‌وانیان داوه‌ته به‌ر گولله. شایانی باسه، هێزه‌كانی داعش ڕۆژی شه‌ممه‌ش چه‌ندین هێرشیان له ئه‌فغانستان ئه‌نجام داوه كه به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.