شەوی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سەر ناحییەی “کوڵەجۆ” لە “کفری”، فەرماندەیەک و سێ کارمەندی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌شت کەسی دیکەش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، چەکدارانی داعش لە نێو باخەکانی کوڵەجۆوە هەشت گوللـەی هاوەنیان تەقاندووەته‌وه و یەکێکیان ئاراستەی بارەگای ئاسایش کردووە و به‌هۆیه‌وه فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەرمیان و کارمەندێکی دیکەی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌دا، بۆمبێکی چێنراو له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بە ئۆتۆمبێلێکی دژەتیرۆردا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا دوو کارمەندی دژەتیرۆریش گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه ٨ كه‌س له‌وانه دوو هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بریندار بوون و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.