ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركییه هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “زه‌ركان”ی ڕۆژئاوا و چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م هێرشه‌دا لانیكه‌م ١٤ هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون و زیانێكی زۆر به ماڵ و مۆڵكی هاووڵاتییان گه‌یشت. جێی ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه به بیانووی هه‌بوونی هێزه‌كانی “ی.پ.گ” و “ی.پ.ژ” به‌رده‌وام ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا تۆپباران و بۆردوومان ده‌كات و له‌م هێرشانه به ده‌یان هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه یان خۆ به‌سه‌ختی بریندار بوون.