ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌رمانان، خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته درێژه درا و به‌شداربووان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و وڵاته و پشتیوانی ڕژیم له گرووپی تالیبان، هێرشیان كرده سه‌ر سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له شاری كابۆل.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووان به له‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیان له‌و وڵاته به تۆندی مه‌حكووم كرد و له ناڕه‌زایه‌تی به پشتیوانی كۆماری ئیسلامی له گرووپی تالیبان، هێرشیان كرده سه‌ر سه‌فاره‌تی ڕژیم له شاری كابۆل كه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.