ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه له‌كاردانه‌وه به كردنه ئامانجی كۆپتێره‌كانیان، چه‌ندین هێرشی خۆمپاره‌ییان كردووه‌ته سه‌ر خاكی سوورییه.
ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: قه‌رارگای چاودێری هێزی ئاسمانی سوورییه كراوه‌ته ئامانج و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی سوورییه‌ش له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشانه له كاردانه‌وه به تێكشكاندنی كۆپێتره‌كانی ئیسڕائیل له سێ ناوچه‌ی نزیك له قۆنه‌یته‌ر له نزیك سنووری ئیسڕائیل ئه‌نجام دراوه. ئاڵۆزییه‌كان به‌دوای هێرشی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی نیزامی له ده‌مێشق كه ڕاگه‌یه‌ندرابوو له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، توندتر بووه‌ته‌وه. ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه‌ش ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه، پێنج كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ر به‌كۆماری ئیسلامیی كوژراون.