سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ویلایه‌تی غه‌زنی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وته‌بێژی والی غه‌زنی، ئامانج له‌م هێرشه له‌ناو بردنی بینای ده‌زگای زانیاریی ئه‌فغانستان بووه و زۆربه‌ی قوربانییان ئه‌م هێرشه، كه‌سانی نیزامی بوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌قینه‌وه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك بووه كه سه‌رجه‌م شووشه‌ی ماڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م بینایه، شكاوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ندێ له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان، ژماره‌ی قوربانییانیان زیاتر له ٤٠ كه‌س ڕاگه‌یاندووه.