له ئه‌نجامی هێرشی گرووپێكی چه‌كدار بۆ سه‌ر شاری “قه‌ڵای نوێ” ناوه‌ندی ویلایه‌تی بادغیس له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نێوخوی ئه‌فغانستان وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاند، هێرشبه‌ره‌كان كاتژمێر ١٢ و ٤٠ ده‌قیقه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌م ویلایه‌ته. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م ٩ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گرووپی تاڵبان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.