ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هێرشی میلیشیا ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاتی مۆزامبیك، زیاتر له ٥٠ كه‌س له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی مۆزامبیك، هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به‌داعش بوون و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵات و زیاتر له ٥٠ كه‌سیان سه‌ر بڕیوه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، سه‌ره‌ڕای ئه‌م جه‌نایه‌ته هێرشبه‌ره‌كان ماڵی خه‌ڵكی ئه‌م گوندانه‌یان ئاگر تێبه‌رداوه و ژن و منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژماره‌ی قوربانییان ئه‌م هێرشانه له ساڵی ٢٠١٧وه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون. هاوكات ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی هێرشی هێزه ئیسلامییه‌كان لانیكه‌م ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.