ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی دوو هێرشی میلیشیاكان له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجێرییه، لانیكه‌م ٦٠ كه‌س له‌وانه ٤٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م هێرشه ڕۆژی شه‌ممه له شاری “مۆنگۆنۆ” و “ئێنگانزای” له پارێزگای بۆرۆنۆ به‌دوای ئه‌وه ڕوویدا كه میلیشیاكان، لانیكه‌م ٦٩ كه‌سیی دیكه‌یان له گوندێك له ناوچه‌ی “گۆبیۆ” كوشتبوو. به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه، هێزه چه‌كداره‌كان به چه‌كی قورس له‌وانه مووشه‌ك و ڕاكێت هێرشان كردووه‌ته سه‌ریان. شایانی باسه، هێزه‌كانی بوكۆحه‌رام خوازیاری دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئیسلامیی له نیجێرییه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كه‌س له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له لایه‌ن هێزه‌كانی داعش و بوكۆحهرامهوه كوژراون. میلیشیاكانی ناسراو به داعش كه له گرووپی بوكۆحهرم جیابوونه‌ته‌وه، به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م دوو هێرشه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.