له ئه‌نجامی دوو هێرشی خۆكوژی له ویلایه‌ته‌كانی نه‌نگه‌رهار و زابۆل له ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وته‌بێژی وێلسوالی نه‌نگه‌رهار ڕایگه‌یاندووه: هێرشبه‌ره‌كان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان له ناوه‌ندی ویلایه‌تی “كۆزكۆنار” ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها فه‌رمانداری شاری شه‌نكی له ویلایه‌تی زابۆل ڕایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی دوو هێرشی به‌رده‌وام له‌مشاره، ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.