به پێی ڕاگه‌اندنی هێزه ئه‌منییه‌كانی نیجه‌ریه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌هۆی هێرشی گرووپێكی چه‌كدار بۆسه‌ر شارێك له نیجه‌ریه، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان، گرووپه چه‌كداره‌كه به “ئار پی جی” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاری “مایدوگوری” و ده‌ستیان داوه‌ته كوشتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخایه‌یی نیجه‌ریه، به‌هۆی ئه‌م هێرشه لانیكه‌م ١٠ كه‌س له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یان لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام وێده‌چێ ئه‌م هێرشه له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی بوكوحه‌رامه‌وه ئه‌نجام درابێت.