له ئه‌نجامی هێرشێكی گرووپی ئیسلامیی تاڵبان له باكووری ئه‌فغانستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌لی ویلایه‌تی قۆندووز له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه گورزێكی گه‌وره وه‌به‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپێك له هێزه‌كانی تاڵبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له وێلسوالی “ده‌شت ئارچی” له ویلایه‌تی قۆندووز. شایانی باسه، وێلسوالی ده‌شت ئارچی به نائه‌منترین شوێنه‌كانی ویلایه‌تی قۆندووز دێته‌ئه‌ژمار.