کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هێرشی خوێناوی بۆ سەر بنەماڵەیەک لە کانادا

حمله مرگبار به یک خانواده مسلمان در کانادا

رۆژی دووشەممە 17ی مانگی جۆزەردان، پۆلیسی خۆجێی کانادا هەواڵی هێرشێکی خوێناوی، بۆ سەر بنەماڵەیەکی بە ڕەچەڵەک “موسوڵمانی” لە شاری لەندەنی ئوستانی ئانتاریۆ بڵاو کردەوە.

بنەماڵەیەکی بە ڕەچەڵەک “موسوڵمان” لە کاتی پیادەڕەوی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری لەندەن لە ئوستانی ئانتاریۆ، کەوتنە بەر کامیۆنێکی بارهەڵگرەوە و لە ئاکامی دا 4 کەس گیانیان لە دەست دا، کە یەکێکیان کچێکی 15 ساڵ تەمەنە و کورێکی 9 ساڵ تەمەنیشیان بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە. پۆلیسی خۆجێی کانادا، ئەم کردەوەیەی بە هێرشێکی بەرنامەدارێژراو و لە ئەنقەست لە قەڵەم داوە و وتوویەتی سەرچاوەی تاوانەکە قین و نەفرەت بووە.