کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر په‌نابه‌ران له‌ لیبی

هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر په‌نابه‌ران له‌ لیبی

هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر په‌نابه‌ران له‌ لیبی

 

به‌هۆی هێرشی ئاسمانی و بۆردمانی شوێنی ڕاگیركردنی په‌نابه‌ران له‌ نزیك ترابلۆس له‌ لیبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی.

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێد پرێس، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، به‌هۆی بۆردۆمانی شوێنی ڕاگیركردنی په‌نابه‌ران له‌ ده‌ورووبه‌ری ترابلۆس، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه‌ ده‌وڵه‌تی نیشته‌جێ له‌ ترابلۆس، هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ری به به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه‌ داناوه‌ و داوای له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ كه‌ كۆمیته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م هێرشه‌ پێكبێت.