ئه‌ڕته‌شی میسر رایگەیاند، بەهۆى هێرشى ژمارەیەک چەکدار بۆ سەر خاڵێکى هێزە ئەمنییەکان لە باکورى سینا، ١٧ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتەبێژی ئه‌ڕته‌شی میسر رایگەیاندووه، هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشی ژمارەیەک چەکداریان لە باکوری سینا لە رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە داوەتەوە كه به‌هۆیه‌وه ١٧ كه‌س له‌وانه، دوو ئەفسەر و پێنج سەرباز و هه‌روه‌ها ١٠ چەکدار کوژراون و ژمارەیەکیش لە هەر دوولا برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژیه، ناوچەکانى دەوروبەرى شارى سینا بەردەوام له‌گه‌ڵ هێرش گروپى (ئەنسار بەیت مەقدس)، کە ناوى خۆیان ناوە ویلایەتى سینا و سەر بە رێکخراوى داعشن به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و زۆرجاریش بەرپرسایه‌تی هێرشەکانیان گرتووەتە ئەستۆ.