
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، له هێرشی گرووپێك له چه‌كدارانی ئیسلامی له باكووری بوركینافاسو، لانیكه‌م ٣٥ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، گرووپێكی گه‌وره له چه‌كدارانی ئیسلامگه‌را به شێوه‌ی هاوكات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی نیزامی و كۆمه‌ڵێك كه‌سی مه‌ده‌نی. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستان ئه‌م هێرشه یه‌كێك له خوێناوی‌ترین هێرشه‌كان له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا بووه. شایانی باسه، به‌دوای ئه‌م هێرشه سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند.
