گرووپی “ئه‌نساروڵڵا”ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه، به‌هۆی هه‌ڵكشاندنی گرژییه‌كان له‌لایه‌ن سعوودیه و چڕكردنی بۆردوومانه‌كانیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی حووسییه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی یه‌مه‌ن، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیه ئارامكۆ و چەند بنکەیەکی سەربازی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوێكی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، هێزه‌كانیان هێرشی مووشه‌كییان كردووەتە سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی سعودیه “ئارامكۆ” له ناوچه‌ی جازان و دوو فڕۆكه‌خانه‌ی “ئه‌بها و جازان” و بنكه‌ی سه‌ربازیی “خه‌میس مه‌شیت”. هه‌روه‌ها دەڵێن، سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان له قووڵایی خاكی سعودیه پێكراون و زیانی گه‌وره‌یان به دامه‌زراوه‌كانیان گه‌یاندووه كه به‌شێكیان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌ڕێگه‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون. حووسییه‌كان راشیانگه‌یاندووە “به‌رده‌وامده‌بن، له هێرش و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان هەتا رزگاركردنی ته‌واوی خاكی یه‌مه‌ن و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی. تا ئێستا كۆمپانیای نه‌وتی “ئارامكۆ” هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به مووشه‌كباران كردنی دامه‌زراوه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.