کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی حوسییەکان بۆسەر دوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە عەرەبستانی سعوودی

IMG 6319

رێکخراوی فرۆکەوانی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند، حوسییەکانی یەمەن دوو فرۆکەخانەی جیاوازیان بە ئامانج گرتووە و بە هۆیەوە زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو وڵاتە کەوتووە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان، فرۆکەخانەی “ئۆبها” لە باشووری عەرەبستان و فرۆکەخانەی “مۆلکخالد” لە شاری ڕیاز، کەوتوونەتە بەر پەڵاماری حووسییەکان و لە ئامانجدا، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسی دیکەش برینداربوون. جێگای ئاماژەیە کە گیان لەدەستداوەکان خەڵکی وڵاتانی مەراکش و ئەلجەزایێر بوون. شایانی باسە کە رۆژی ڕابردوو، هاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاندبوو کە مووشەکێکی حووسییەکانی لە باکووری شاری ڕیاز تێکشکاندۆە.