کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ فرۆکەخانەیەک لە عەڕەبستان

حمله حوثی‌ها به فرودگاهی در عربستان 1

ڕۆژی سێشەممە، هێزە چەکدارەکانی حوسییەکانی یەمەن، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گەڵاڵەی “بە ناو ئاشتی” لە لایەن عەڕەبستانی سەعودییەوە، هێرشیان کردە سەر فرۆکەخانەی نێونەتەوەی ئەبها، لەو وڵاتە.

وتە بێژی هێزە چەکدارەکانی حوسییەکان، ڕایگەیاندووە، هێرشەکە بە پەهباد ئەنجام دراوە و ڕۆژێک دوایی بڵاو بوونەوەی گەڵاڵەی پێشنیاری “بە ناو ئاشتی” لە لایەن عەرەبستانی سەعودییەوە هێرشیان کردووەتە سەر فرۆکەخانەکە. شەڕی ناوخۆیی یەمەن زیاد لە 6 ساڵە درێژەی هەیەو لە ئەنجامی ئەم شەرە دا ماڵ و حاڵی خەڵک وێران بووە و زیاتر لە سێ میلیۆن و نیو لە خەڵکی ئەو وڵاتە ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون.