هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه چه‌كداره حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن چه‌ندین مووشه‌كیان به‌ره‌و پێگه‌ی نیزامیی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن له پارێزگای “مارب” هاویشتووه و به‌هۆیه‌ه‌وه ٧ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هێرشه پاش پێشێلكرانی ئاگربه‌ستی یه‌ك مانگه له ٢٤ی ئاوریلدا له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستان ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه، ئه‌م هێرشه مووشه‌كیه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن هێشتا هه‌واڵی ئه‌م هێرشه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه. ڕوویتێرز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، ئه‌م هێزانه پێشڕه‌وی خۆیان به‌ره‌و پارێزگای مارب درێژه پێداوه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیش هه‌تا ئێتستا چه‌ندین هێرشی ئاسمانیان دژبه حوسیه‌كان ئه‌نجام داوه.