کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی حه‌راسه‌تی زانكۆی عه‌لامه‌ی تاران بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی ئازاد

هێرشی حه‌راسه‌تی زانكۆی عه‌لامه‌ی تاران بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی

ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی ئازاد ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، هه‌واڵی هێرشكردنی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ و هه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كار و چالاكییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی ئازادی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی دا هاتووه‌: مۆڵه‌تی كار و چالاكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌لایه‌ن جێگری فه‌رهه‌نگی زانكۆ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ و حه‌راسه‌تی كۆلێژی ئابووری به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ڕه‌وه‌ندی یاسایی و حقووقی ده‌ستی داوه‌ته‌ چۆڵكردنی ده‌فته‌ری ئه‌نجومه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زانكۆ به‌نایاسایی ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ته‌نیا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی زانیارییه‌وه‌ ده‌رئه‌چێت. شایانی باسه‌ كه‌ پێشتریش به‌رپرسانی حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی ئازاد له‌و زانكۆیه‌ و له‌ پێش چاوی خوێندكاران، “محه‌ممه‌دحسێن موسه‌وی” خوێندكار و ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یان به‌ لێدان له‌ زانكۆ خسته دره‌وه‌.