له ڕۆژانی ڕابردوودا، گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی جه‌ولانی له ته‌بقا و شه‌دادی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان به‌ختكردووه و دوو كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، تیرۆرستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی جه‌ولانی له ته‌بقا و شه‌دادی هاندراون بۆ ئه‌وه‌ی نائه‌منی له ڕۆژئاوای كوردستان درووست بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانیان وشیار بوون و وڵامی تیرۆریستانیان داوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و دوو هێرشه‌دا، دوو كه‌س له ته‌بقا به سه‌ختی بریندار بوون و له شه‌دادی پێنج ئه‌ندامی ئاسایش گیانیان به‌خت كردووه.