کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ئه‌لباب و منبج

هێرشی تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ئه‌لباب و منبج

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و ئه‌لباب و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه‌ به‌رپرچ درانه‌وه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، تیرۆریستان له‌ چه‌ند لاوه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و ئه‌لباب و هه‌وڵی داگیركردنی ئاوایه‌كانیان داوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن شۆرای نیزامی ئه‌لباب و منبج به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه‌ و ٢٨ چه‌كداری گرووپه ئیسلامگه‌راكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه‌ كوژراون و ده‌ستیان به‌ سه‌ر چه‌ك و چۆڵه‌كانیان دا گرتووه‌.