ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له مێحوه‌ره‌كانی كۆبانی و ته‌ل حافر له منبج هێرشیان كرده سه‌ر شه‌رڤانان، به‌ڵام پاش شه‌ڕێكی قورس ناچار به پاشه‌كشه بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، شه‌رڤانانی ی.پ.گ و ی.پ.ژ به درۆن و چه‌كی قورس وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و ١٤ چه‌كداری ئیسلامگه‌را كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو له به‌رده‌م باره‌گای تیرۆریستان له منبج ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆریستان، ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركیاش گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ته‌لته‌مه‌ر و كۆبانی تۆپباران كردووه، به‌ڵام زیانی گیان به شه‌رڤانان نه‌گه‌یشتووه.