کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌ ده‌یره‌زوور

هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، تیرۆریستانی داعش له‌ ده‌یره‌زوور هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و پاش شه‌ڕێكی نێو ساعه‌ته‌، شه‌ڕڤانێك گیانی به‌ختكرد و كه‌سێكی دیكه‌ بریندار بوو.

پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ سووریا، چالاكی تیرۆریستانی داعش له‌ پارێزگاكانی باشووری ئه‌و وڵاته په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ڕۆژی هه‌ینی، له‌ هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر بازگه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ گوندی ڕیزه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ده‌یره‌زوور، شه‌ڕڤانێك گیانی به‌ختكرد و كه‌سێكی دیكه‌ بریندار بووه‌.