به‌هۆی هێرشی تۆپخانه‌یی ئه‌رته‌شی پاكستان بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌ك له سنووری ئه‌فغانستان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، لانیكه‌م ١٥ كه‌سی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بۆمبارانه به‌دوای تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان و ئه‌فغانستان له ناوچه‌ی سنووریی “سپین بۆلده‌ك” و “چه‌مه‌ن” هاتووه‌ته ئاراوه. شایانی باسه، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش، فه‌رمانی به هێزه‌كانی ئه‌فغانستان داوه كه ئه‌گه‌ر هێرشی تۆپخانه‌یی پاكستان له‌و ناوچه‌یه هه‌روا درێژه‌ی بێت، به هه‌موو تواناوه وڵامی ئه‌رته‌شی پاكستان بده‌نه‌وه.