ئه‌ڕته‌شی توركییه و میلیشیاكانی سه‌ر به‌م وڵاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، چه‌ندین ئاوایی له باكووری پارێزگای حه‌ڵه‌بیان كرده ئامانجی تۆپخانه‌یی خۆیان.
هه‌واڵنێریی فه‌رمی سانا له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ندین گولله‌ی هاوه‌ن له ئاواییه‌كانی “مه‌رعناز، ئه‌ل مالێكییه، ئه‌ل عه‌لقۆمییه و مه‌نغ” كه‌وتوونه‌ته خوارێ. ڕاشیگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر هاووڵاتییان كه‌وتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌ڕته‌شی توركییه له‌كاتی ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی سوورییه له ڕێكه‌وتی ٩ی ئۆكتۆبری پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا، چه‌ندین جار ناوچه مه‌سكوونییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی گه‌یاندنی خه‌ده‌ماتی به تایبه‌ت ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاو و به‌رقی تۆپ باران كردووه.