ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، ئه‌رته‌شی توركیا ئاگربه‌ستی پێشێل كرد و هێرشی كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و له ناوچه‌ی حه‌له‌ب، شه‌ڕ له نێوان هێزه كوردییه‌كان و تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی سووریا ڕوویدا، هاوكات له ده‌یره‌زوور چه‌كدرانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و پێنج كه‌سیان شه‌هید كرد.
دوای هێرشەکەی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین و پێشێلکردنی ئاگربەست، جموجوڵی سەربازیی لە دەوروبەری بەنداوەکە دەستیپێکردووەتەوە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیك لە ئامادەباشی ته‌واو دان. بەپێی ڕاپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا، هەسەدە هێزه‌كانی لە حەوت کیلۆمتری بەنداوی تشرین جێگیر کردووە، لەوبەریشەوە، هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا بە سەرباز و کەرەستەی نیزامییه‌وه پێگەی خۆیان بەهێز کردووە. هه‌روه‌ها لە دەوروبەری حەلەب رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان روویداوە و بەهۆیەوە، ئەندامێکی ته‌حریرئه‌لشام کوژراوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیرۆریستانی داعش له دیره‌زوور هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، پێنج ئه‌ندامی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان به‌خت كردووه.