كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی ویلایه‌تی ته‌خار له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه گرووپی تاڵه‌بان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی پۆلیس له شارستانی “ئه‌شكمێش” و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك بوونه‌ته قوربانی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م هێرشه‌دا ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و گرووپی تاڵه‌بان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌هۆی هێرشه‌كانی تاڵه‌بان بۆسه‌ر ویلایه‌تی ته‌خار و داگیر كردنی چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌م ویلایه‌ته، به سه‌دان بنه‌ماڵه ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌م ویلایه‌ته ڕۆیشتوون.