هێزه‌كانی گرووپی ئیسلامیی تاڵبان ڕۆژی پێنجشه‌ممه، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی په‌روان و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م چوار كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه كه له‌نێوان هێزه‌كانی تاڵبان و سه‌ربازانی ئه‌فغانستان له “بگرام” كه شوێنی جێگیربوونی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی نیزامی ئه‌مریكایه له ویلایه‌تی په‌روان ڕوویداوه. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له كاتێكدا ڕوویداوه كه وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌نێوان ئه‌فغانستان و تاڵبان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئاشتی تا چه‌ندی حه‌فته‌ی دیكه سه‌رله نێوی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی قوربانییان لافاو له حه‌وت ویلایه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ ١٥١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هاوكات به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه، سه‌رجه‌م ٢٥٠ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م لافاوه‌وه برینداربوون.
