له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی تاڵبان بۆ سه‌ر مه‌عده‌نێك مس له ویلایه‌تی لۆگار له ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی ئۆستانداریی لۆگار له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای كوژرانی ٨ كه‌س له‌م كرێكارانه، ٧ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تاڵبان هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌م هێرشه، هیچ لێدوانێكی ده‌رنه‌بڕیوه. شایانی باسه، له هێرشی هێزه‌كانی تاڵبان بۆ سه‌ر ئه‌م مه‌عده‌نه له ڕێكه‌وتی ٢٢ی ئاوریلیش، ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.