كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌تی دایكه‌ندی له ناوه‌ندی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشی گرووپی تاڵبان بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی نزامی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته له وێلسوالی “پاتۆ” لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
والی دایكه‌ندی ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی گه‌لاوێژ له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی تاڵبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر وێلسوالی پاتۆ و ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو بنكه‌ی نیزامی هێزه ئه‌منییه‌كاندا گرتووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی بكه‌ن. به‌وته‌ی والی ئه‌م ویلایه‌ته، هه‌نووكه تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ناوچه‌ی “سیجیك” له ناوه‌ندی وێلسوالی پاتۆ به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییان بچێته سه‌ره‌وه.