وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له به‌رامبه‌ر بنكه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌فغانستان له كابۆل، چوار كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هێرشه كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆ به كاتی مه‌حه‌للی له ناوچه‌ی ریشخۆر له وێلسوالی “چوارئاسیاب” له ویلایه‌تی كابۆل ڕوویداوه. له ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان هاتووه كه خۆكوژه‌كه به ماشینێكی سه‌واری له به‌رامبه‌ر بنكه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌فغانستان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، حه‌فته‌ی ڕابردووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له به‌شی “٩ی ئه‌منییه‌تی” شاری كابۆل، لانیكه‌م ١٢ كه‌س له‌وانه ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا بوو و ٤٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه گرووپی ئیسلامیی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ.