به پێی ڕاپۆرتێكی تێلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی نیجێرییه، به‌هۆی هێرشی گرووپی ئیسلامیی بوكۆحه‌رام بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕوویدا، سه‌ره‌ڕای كوژرانی ٦٥ كه‌س، ١١ كه‌سیش به سه‌ختی برینداربوون. به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م هێرشه خوێناوی‌ترین هێرش له ماوه‌ی ئه‌مساڵی زاینیی بووه. شایانی باسه، دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش ١١ كه‌س له خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌كاتی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی بوكۆحه‌رام گیانیان له‌ده‌ستدابوو.