به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ، به‌كرێگیراوێكی ڕژیم هێرش ده‌كاته سه‌ر كچێكی لاو له شه‌قامی گیشای تاران.
له‌و گرته‌ویدیۆیه دا، ژنێكی چارشێوی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كاته سه‌ر كچێكی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ له شه‌قامی گیشای تاران و ئازاری ده‌دات، ئه‌و كچه‌ش داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام ده‌كات. جێگای ئاماژیه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوو سزای ناشیاوی به‌سه‌ر چه‌ندین كچی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری دا سه‌پاندووه كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وتۆته‌وه.