به‌یانی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ڕۆژی له شارستانی كۆناره‌ك و موعه‌لیمی مه‌دره‌سه‌كه‌یان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم له ناكاودا هێرۆشیان بردۆته سه‌ر ده‌بیرستانی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له شارستانی كۆناره‌ك و وێڕای بێڕێزی به موعه‌لیم و قوتابیان، ئامیر و كه‌ڕه‌سته‌ی نێو مه‌دره‌سه‌كه‌یان شكاندووه و موعه‌لیمی مه‌دره‌سه‌كه‌یان له پێش چاوی قوتابیان داوه‌ته به‌ر لێدان.
