ئێواره‌ی دووشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ژماره‌یه‌ك له به‌كرێگیراوانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر سرویسی هاتووچۆی خوێندكارانی كچی زانكۆی پزیشكی ئێرانشار و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی كچی زانكۆی پزیشكی ئێرانشار له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ خوابگاه، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و به‌رد هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و ژماره‌یه‌ك خوێندكار باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و چه‌ند كچ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.