له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌كرێگیراونی سپای پاسداران له جهواهێردهشتی پارێزگای گیلان هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌شتیاران و ٥٠ كه‌سیان داوه‌ته به‌ر لێدان و شووشه‌ی ئۆتومبێله‌كانیان شكاندووه.
كه‌متر له مانگێك پاش هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر كه‌مپی گه‌شتیاری ئاوپهرت له سیمنان، ئه‌مجاره ٥٠ گه‌شتیاری سووزداری بواری ئه‌ستێره‌ناسی له جهواهێردهشتی پارێزگای گیلان كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی و چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم به تێڵا، قه‌مه و چه‌قۆ هێرشیان بردۆته سه‌ر گه‌شتیاران و وێڕای شكاندنی شووشه‌ی ئۆتومبێله‌كان، هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ژنانیان زه‌ت كردووه و چه‌ند كه‌سیان بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردووه.