کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌رینی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، لوبنان و غه‌زه‌

هێرشی به‌رینی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، لوبنان و غه‌زه‌ 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل فڕۆكه‌خانه‌ی به‌نده‌ری حۆده‌یده‌ و كۆگای سووته‌مه‌نی ئه‌و به‌نده‌ره‌یان به‌ چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ ٨٠ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ١٢ فۆڕكه‌ی “اف ٣٥”ی ئیسڕائیل یه‌ك ڕۆژ پاش هێرشی په‌هبادی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر تل ئاویو كه‌ بووه‌ هۆی كوژران و برینداربوونی ٩ كه‌س، به‌ هاوكاری به‌ریتانیا و ئه‌مریكا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و زیانێكی زۆریان به‌و گرووپه گه‌یاندووه‌. هاوكات ئۆردووگاكانی به‌ریج و نه‌سیرات له‌ غه‌زه‌ به‌ چڕی بۆمباران كراوه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ١١ فه‌له‌ستینی كوژراون و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ باشووری لوبنان هه‌روه‌ها كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵای لوبنان كراوه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.