به‌یانی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له وڵامی مووشكبارانه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته، هێرشێكی به‌رینیان كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئێران به تایبه‌ت تاران و كه‌ره‌ج، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین كه‌س له‌وانه دایك و كوڕێك له كرماشان، كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل شاره‌كانی نه‌هاوه‌ند، ساوجبۆڵاغ، كرماشان، تاران و كه‌ره‌جیان به توندی بۆردوومان كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنكه‌كانی سپا و بسیج له تاران و كه‌ره‌ج به سه‌ختی بۆردوومان كراوه و میدیاكانی ئیسڕائیل باس له كوژرانی ٧٠٠ چه‌كداری ڕژیم ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها زیندانی ئێڤین، زانكۆی به‌هه‌شتی و زانكۆی ئیمام سادق كراوه‌ته ئامانج و له ئێڤین چه‌ند كه‌س بریندار بوون. هاوكات پادگانی سپای وه‌لی ئه‌مری تاران، بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌منیه‌ت و ستۆدیۆی ٩ی ده‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی له ناو براوه و تۆڕی هه‌واڵگێری ئێران كار و چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه. شایانی باسه كه له هێرشه‌كانی به‌یانی دووشه‌ممه بۆ سه‌ر ئه‌شدوود، حه‌یفا، تل ئاویو و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئیسڕائیل، كاره‌بای به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك پچڕاوه و زیانێكی زۆر به شاره‌كانی ئیسڕائیل گه‌یشتووه.