ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان و پاش كوژانی چوار كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتومبێله‌كه‌یان له ناوچه‌ی خۆجاوه‌ند، ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان دا هاتووه: ئه‌و هێرشه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕووسیه و توركیا ئه‌نجام دراوه و بڕیار وایه كه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ده‌وڵهت‌ی ئه‌رمه‌نستان به ئامانج بگرێت. به‌پێی دوایین زانیاری، له هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.