ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، به چه‌ند درۆن هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و زیانێكی زۆری مادی لێكه‌وته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو، لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە سنوری قەزای دووبز درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و تا ئێستا دیار نییە درۆنەکەوە لە کوێوە ئاڕاستە کراوە و زیانەکانی بەوردی نەزانراوە. هه‌روه‌ها بۆ جارێكی دیكە بە درۆن هێرش كراوه‌ته سەر كێڵگەی نەوتی شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆك و كێڵگه‌ی نه‌وتی ناوچه‌ی چه‌مانكی له سنووری قه‌زای ئامێدی و كۆمپانیای كارگرووپ له سه‌ر ڕێگای مه‌خموور– هه‌ولێر به سێ په‌هباد كراونه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاگیراوه.