به‌یانی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، به دوو دڕۆن هێرشی كرایه سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی له چه‌مچه‌ماڵ و دهۆك و هه‌ر دوو په‌هباده‌كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه خرایه خواره‌وه.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پارچه‌ی یه‌كێك له درۆنه‌كان به‌ر كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی له دهۆك كه‌وتووه و ته‌نیا زیانی مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. پاش ئه‌و هێرشه كومپانیای “اچ.كه‌ی،ان“ی ئه‌مریكی كار و چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كان، داوای له حكوومه‌تی فیداڕاڵی عێراق كردووه به زووترین كات ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بگرێت، ئه‌گینا خۆیان ده‌ست به‌كار ده‌بن. هه‌روه‌ها درۆنێكی دیكه له چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه تێكشكێندراوه و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.