له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ٥٩ ناوچه‌یان له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان كردۆته ئامانج و هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه به پێنج درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر گوندی “ساڵیاوا” و “كانی میران”ی سه‌ر به قه‌زای پێنجوین و گوندی “توتەقەڵ” لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٢٠ جار باكووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه بۆردوومان كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بازگه‌كانی پشكنینی كۆبانی، شێرا، شه‌ران و هه‌لینج كراوه‌ته ئامانج. جاده‌ی حه‌له‌ب، گوندی مه‌ڕه‌نازی عه‌فرین و گوندی “ته‌لقه‌ره” له كانتۆنی شه‌هبا له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه بۆردوومان كراوه. بازگه‌ی پشكنینی عاموودا، جاده‌ی قامیشلوو و حه‌سه‌كه، ماڵی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له ده‌ربه‌سیه، وێستگه‌ی قه‌تاری قامیشلوو و گوندی “ته‌وێڵه” له تلته‌مه‌ر له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه مووشكباران كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان هێشتا ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و هێرشانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
