ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه ناوه‌ندی خان یوونس و ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ناسری بۆردوومان كرد و هاوكات له وڵامی هێرشه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان، باشووری ئه‌و وڵاته‌ی به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به بۆنه‌ی گه‌مارۆدانی نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له خان یوونس، ٨ كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسیژن گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له بۆردوومانی بنكه‌كانی حه‌ماس له خان یوونس كوژراون. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕێژه‌ی قوربانیان، سنووری ٢٩ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ژێر داروپه‌ردوودا ماونه‌ته‌وه. هه‌وره‌ها ٨ هێزی حیزبۆڵڵای لوبنان له بۆردوومانی ئه‌نباره‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه كوژراون. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دوایین هۆشداریان به حه‌ماس داوه كه ئه‌گه‌ر تا مانگی ڕه‌مه‌زان بارمته‌كان ئازاد نه‌كات ئه‌وه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح.
